نیسان 06, 2024 08:00 Asia/Tehran

وەزارەتی تەندروستیی غەززە ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە ڕێژەی شەهیدەکانی کەرتی غەززە لە دەسپێکی دەستدرێژیی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ئەم کەرتە هەڵکشاوە بۆ زیاتر لە سی و سێ هەزار کەس.

وەزارەتی تەندروستیی غەزە ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایۆنی لەماوەی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوودا پێنج قەڵاچۆو دڕندەکاریی دیکەی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم کەرتە ئەنجام داوە کە بوونەتە هۆی شەهید بوونی پەنجاو چوار کەس و برینداربوونی هەشتاو دوو کەسی دیکەش.

ئەم وەزارەتخانەیە ڕاشیگەیاندووە کە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو تازەشەهیدانە ، ژماری شەهیدەکان لەدەسپێکی هەڵمەتەکەی باهۆزی ئەقساوە تاکوو ئێستا گەیشتۆتە سی و سێ هەزارو نەوەدو یەک کەس.

وەزارەتی تەندروستیی غەزە هەروەها دوایین ئاماری بریندارەکانیشی بە حەفتاو پێنج هەزارو حەوسەدو پەنجا کەس ڕاگەیاند، کە تەرمی ژمارێک لەو شەهیدانە هێشتاش لەبن دارو پەردودای ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەن و لە قەڕاغ شەقامەکاندا ماونەتەوە و لەبەر بێوچان بوونی پەلامارەکانی زایۆنییەکان، ناوەندەکانی فریاگوزار توانای دەسراگەیشتن بەو تەرمانە و گواستنەوەیان نییە.

سەرپەیڤ