ئەلقەسام باسی کوژرانی چواردە سەربازی زایۆنی لە باشووری کەرتی غەززەی کرد
گوردانەکانی شەهید عززەدین قەسام لقی سەبازیی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە ١٤ سەرباز و ئەفسەری زایۆنیی دیکە لە شاری خان یونس هەڵکەوتوو لە باشووری غەززە کوژراون.
گوردانەکانی شەهید عززەدین قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس دوێنێ شەممە لە بەیاننامەیەکدا باسی کوژرانی ١٤ سەرباز و ئەفسەری زایۆنیی دیکە لە شاری خان یونس هەڵکەوتوو لە باشووری غەززەی کرد و ڕایگەیاند کە خەباتکارانی ئەم گوردانانە هێرشیان کردۆتە سەر ئەو هێزە زایۆنییانەی کە لە ناوچەی "الزنە" لە ڕۆژهەڵاتی شاری خان یونس هەڵاتبوون و لە یەکێک لە ماڵەکانی دەوروبەردا خۆیان حەشاردابوو.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە لە هەڵمەتی خەباتکارانی گوردانەکانی ئەلقەسام لە ناوچەی "الزنە" ، ٩ سەربازی زایۆنی کوژراون و سێ تانکی مێرکاوای ڕژێمی زایۆنیش تیاچوونە. لە ڕۆژاوای خان یونسیشدا پێنج سەربازی زایۆنی کوژران و ترۆمبیلێکی سەربازهەڵگری ئەم ڕژێمە بە دەستی خەباتکارانی فەلەستینی تیاچوو، تانکێکی مێرکاوای ڕژێمی زایۆنیش بە ڕاکتی یاسینی ١٠٥ پێکراو و تیابرا.
هەروەها باسی ئەوەش کراوە کە کۆپتەرێکی ڕژێمی زایۆنیش لە «حی الأمل»ی خان یونس نیشتۆتەوە بۆ کۆکردنەوەی تەرمی کوژراوانیان.