پەلاماری ڕژیمی زایۆنیست بۆسەر نوێژخوێنەکانی نێو مزگەوتی ئەقساو پێشیلی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتیەکان
ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی ڕایگەیاند کە پەلاماری ڕژیمی زایۆنیست بۆسەر نوێژخوێنەکانی نێو مزگەوتی ئەقسا، پێشیلی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتیەکانە.
ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی پەلاماری ڕژیمی زایۆنیست بۆسەر نوێژخوێنەکانی نێو مزگەوتی ئەقسای کە لەدوای گرتنی ژومارەیەکی بەرچاویی لە موعتەکیفەکانی شەوانی قەدر بەڕێوە چووی بە توندی شەرمەزار کرد.
ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی بەدەرکردنی ڕاگەیاندراوێک دا ڕایگەیاند کە ئەو کارەی چەکدارانی ڕژیمی زایۆنیست بەئاراستەی بەرگرتن لە چوونی بەهەزاران نوێژخوێنی فەلەستینی بۆ مزگەوتی ئەقسا و پەلاماردانیان بە گازی فرمێسکهێن و ژەهراوی لە کەوشەنی ئەو مزگەوتە کە بوە هۆی برینداربوون و گیرانی بەسەدان کەسیان بوو شەرمەزار کردو پێداگریشی کرد کە ئەو کردەوانە پێشیلی ئاشکرای سەرجەم ڕێوشوێن و بەهاو بایەخە مرۆیی و یاسا نێودەوڵەتیەکانە
ئەو ڕێکخراوە وێرای پێداگریش لەسەر پێویستی ێەگجار زۆری پاڕیزگاری لە شوێن و ثێگەی مێژویی و مافیاسایی مزگەوتی ئەقسا داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد تاکوو بەرپرسایەتی خۆی لە هەمبەر ناچارکردنی ئەو ڕژیمە بە ڕاگرتنی پەلامارەکانی بەئاراستەی پێشێلی بەردەوامی ئازادی نزاو سووکایەتی بە شوێنە پیرۆزەکان لە قودسی داگیرکراو قەبووڵ بکا.