گوردانەکانی قەسام: سوپای ڕژێنمی ئیسراییل ناچار بووە پاشەکشە بکات لە خان یونس
گوردانەکانی شەهید عززەدین قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس ئەمڕۆ پێیداگرت داگیرکەران ناچار بوونە بە چوونەدەر لە خان یونس بە بێ ئەوەی بگەنە ئامانجەکانیان.
گوردانەکانی شەهید عززەدین قەسام لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ڕژێمی داگیرکەر هاتۆتە نێو زۆربەی ناوچەکانی کەرتی غەززە و بە تەواوەتی ئەم ناوچانەی تیا بردووە. ئەم ڕژێمە دروشمی ئەوە دەدات کە توانیویەتی تیپەکانی حەماس تیابەرێ بەڵام کە دەگەڕێتەوە بۆ هەر ناوچەیەک و پێیوایە ئیتر لەوێدا خەباتکارانی خۆڕاگری نابینێ، بەرەوڕووی خۆڕاگرییەکی تووند و بەهێز دەبێتەوە و خافڵگیر دەبێ.
ئەلقەسام وتیشی: ڕژێمی داگیرکەر ناچار بووە تەنانەت پێش دەسڕاگەیشتن بە ئامانجەکانی دەسبەرداری هەڵمەت و ئۆپەراسیۆنەکانی لە ژمارێک لە ناوچەکان بێت و نموونەی زەق و بەرچاویشی نەخۆشخانەی «الشفا» و «خان یونس»ـن.
ڕادیۆی سوپای ڕژێمی زایۆنی ئەمڕۆ ڕاپۆرتی داوە لەشکەری نەوەد و هەشتی سوپای ئیسراییل لە ناوچەی خان یونس پاشەکشەی کردووە.