نیسان 10, 2024 09:15 Asia/Tehran

بزووتنەوەی حەماس بە راگەیاندنی ئەوەی کە خەریکی لێکدانەوەی پێشنیاری تازەی ناوبژیوانان لە دانوستانەانداین ، پێیداگرت؛ زایۆنییەکان نئێستایش هەر سوورن لەسەر هەڵوێستە سەرەڕۆیانە و کەلەڕەقانەکانیان و و لە دووی گەیشتن بە هیچ ڕێککەوتنێک نین.

بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە خولی ئەمداییەی دانوستانەکانی قاهیرە ڕایگەیاند کە لایەنی زایۆنی ئێستایش هەر بەردەوامە لە تەگەرەنانەوەکانی و هیچکام لە داخوازەکانی فەلەستینییەکانی قەبووڵ نەکردووە.

ئەم بزووتنەوەیە بە راگەیاندنی ئەوەی کە ڕژێمی زایۆنی  وەڵامی هیچکام لە داخوازەکانی گەل و خۆڕاگریی فەلەستینی نەداوەتەوە پێیداگرت؛ سەرباری هەموو ئەوانەش ڕێبەرایەتیی حەماس ئێستایش هەر بە هەست بە بەرپرسیارەتیی نیشتمانی لە ئاستێکی باندا، خەریکی لێکدانەوەی ئەو پێشنیارانەیە کە ناوبژیوانان هێناویانەتە ئاراوە و پاش لێکدانەوەیان وەڵامی خۆی بەوان ڕادەگەیەنێ. ژێدەرێکی باڵای سەر بە حەماسیش ڕایگەیاندووە کە لایەنی ئیسراییلی بەردەوامە لە تەگەرەنانەوەی لە سەر ڕێگای دانوستانەکان و دەیهەوێ ئاوارەکان بڕۆن بۆ ئەو پەناگانەی کە لایەنە نێودەوڵەتییەکان لە غەززە بەرپایان دەکەن نە ئەوەی کە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکان و ماڵەکانی خۆیان، لەکاتێکدا کە حەماس سوور و پێداگرە لەسەر ئەوەی کە ئاوارەکان دەبێ بگەڕێنەوە بۆ شار و زێد و ماڵی خۆیان. 

سەرپەیڤ