نیسان 14, 2024 15:49 Asia/Tehran
  • لاگری وپشتیوانی فەلەستینیەکان غەززلەوەڵامی گورچکبڕوپەژیوانکەرەوەی ئێران بە پەلامارەکانی ئیسرائیل

شارومەندانی فەلەستینی لە وتووێژلەگەڵ هەواڵنیری کەناڵی ئەلعالەم لە کەرتی غەززە بیروڕای خۆیان لە بارەی کاردانەوەی ئێران بە پەلامارەکانی ئێسرائیل ڕاگەیاند .ژنێکی ئاوارەی فەلەستینی لەهەموو ئەوکەسانەی کە دەتوانن لە بەرامبەر داگیرکەرانی زایۆنی خۆڕاگری بکەن،

داوای کرد لە خۆڕاگری دەس هەڵنەگرن وپیداگری کرد ئێمە لەگەڵ کەسانێکین کە وەڵام ئەدەنەوە بە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی . شارومەندێکی فەلەستینی بە لاگری وپشتیوانی کردن لە زرورەتی وەڵامدانەوە بە پەلاماری داگیرکەران پیداگرت: خەڵکی فەلەستین لە بەرمۆسیبەتی گەورە لەبۆمباران ، قەڵاچوو، کاولکاری وئاوارەبوون دان کە بووەتە هۆی ئاوارەوهەڵوەدابوونی زیاتر لە یەک ونێو ملیۆن فەلەستینی لە ماڵەکانیان لەباکووربۆباشوور ولەباشووربۆ ناوەند وباکوورن هەرلەم ڕووەوە لەمێحوەری خۆڕاگری داوادەکەین زۆرتر وەڵامی پەلامارەکانی ئیسرائیل بدەنەوە. ناوبراو جەختی کرد: وەڵام بە پەلاماری داگیرکەران پێویست وزەروریە ، چۆنکە ڕژێمی زایۆنی بەبێ وەڵام ، دەسدرێژکاریەکانی خۆی بۆسەر غەززەو خەڵکی فەلەستین ڕاناگرێت.

 

 

سەرپەیڤ