نیسان 14, 2024 18:57 Asia/Tehran
  • شادمانی گەورەی فەلەستینیەکان لە وەڵامی ئێران بە ڕژێمی داگیرکەر

فەلەستینیەکانی کەرتی غەززە بەیانی ئەمڕۆیەکشەممە کاردانەوەی توندی ئێران بە پەلاماری ئەمدواییەی داگیرکەران بۆسەر کۆنسولخانەی ئێران لەدیمەشقیان لە نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا کردە جێژن .

فەلەستینیەکانی غەززە بە سەرنجدان بە حەوتەمین مانگی پەلامارەبەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، ئێستاکە دەبینن کەسێک لەوان بەرگری دەکات ودوای کاروکردەی وڵاتانی عەرەبی لە بەردانیان وگوێنەدان پییان  توڵەی خوێنی شەهیدەکانیان دەکەنەوە. شایانی باسە قارەمانانی هێزی هەوا فەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە یەکەم کاژێرەکانی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە هاوڕێ هێزەکانی تری ئەم ڕێکخراوەجەماوەریە لە پێناوی سزادرانی ئەم ڕژێمە نایاسایی وجەنایەتکارەولەچوارچیوەی ئوپراسیۆنی" وادەی سادق" بە ڕەمزی پیرۆزی "یاڕەسوڵڵا"دەیان مۆشەک وخۆفڕیان نابە مەبەست گەلێک لە ناوچەداگیرکراوەکان وفڕگەی سەربازی داگیرکەران لە نەقەبیان دایە بەر پەلامار. فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی داگیرکەر یەکەمی ئاوریلی ٢٠٢٤بینای کۆنسولخانەی ئێران لەدەمیشقی پێتەختی سووریایان دایە بەر پەلامار کەبووەهۆی شەهیدبوونی سێزدە کەس ، لەوان حەوت مۆستەشاری سەربازی ئێرانی وشەش شارومەندی سووریایی.

 

 

 

سەرپەیڤ