نەتەوە یەکگرتووەکان: تێلاڤیڤ بەرتەسکیی نایاسایی لە سەر ئەو یارمەتیانەی دادەنێ بەڕێ دەکرێ بۆ غەززە
کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان پەردەی هەڵدایەوە لە سەر ئەو بەرتەسکییە نایاساییانەی ڕژێمی زایۆنی دایدەسەپێنێتە سەر ئەو یارمەتییە مرۆڤدۆستانەیەی بەڕێ دەکرێ بۆ کەرتی غەززە.
«رافینا شامدسانی» وتەبێژی کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم پێوەندییەدا ڕایگەیاند: ئیسراییل بەردەوامە لە سنووردارکردنی نایاسایی بۆ چوونە ناوەوە و دابەشکرانی یارمەتییە مرۆییەکان لە غەززە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، ناوبراو وتی: ئیسراییل ئێستایش بەردەوامە لە تیابردنی ژێرخانە مەدەنییەکانی غەززە. لە ئەنجامی ئەو پەلامارانە و ئەو سنووردارکردنانەی کە ئەم ڕژێمە سەپاندوویە و دوابەدوای کەمبوونی خۆراک، ئاو، دەرمان و سووتەمەنی، دانیشتوانی کەرتی غەززە بەتایبەت باکوری ئەم کەرتە، لە سەروبەندی بەرەوڕووبوونەوەی قات و قڕیدان و ژیانی منداڵان و بەساڵاچووانی ئەم ناوچەیە کەوتۆتە مەترسییەوە.