ئەبوو مەرزووق: هەڵمەتە سزادەرەکەی وەعدەی سادق گۆڕانکاریەکی مەزنی لە هێڵەکانی پێشەوەی غەزەدا پێک هێنا
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس سەبارەت بە وڵامە مێژویەکەی ئێران بە ڕژیمی زایۆنیستی لە هەڵمەتە سزادەرەکەی وەعدەی سادق دا وتی کە لەدوای ئەو هێرشە گۆڕانکاریەکی مەزنی لە هێڵەکانی پێشەوەی غەزەدا پێک هات.
مووسا ئەبوو مەزروق"ی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس وتی بەدرێژایی ئەو هەڵمەتە پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر غەزە ڕاگیرا، لەهەمان کاتدا ژومارەی قوربانیانی فەلەستینی"ش لەو شەوەدا کەیشتە کەمترین ئاستی خۆی بەجۆرێک کە هەرتەنیا حەوت کەس شەهیدبوون لەکاتێکدا شەوانی پێشووتر زۆرتر لە سەد کەس لەلایەن چەکدارانی زایۆنیستەوە شەهید دەکران.
ئەبوو مەزروق سەبارەت بە وتووێژی گۆڕینەوەی گیراوو دیلە فەلەستینیەکانیش پێداگری کرد کە ئەو وتووێژانە نەگەیشتوونە بەربەست بەڵام ئێمە هیچ زانیاریەکمان نیە لەسەر ڕێژەی کوژراوو یان زیندووی گیراوە زایۆنیستەکان و سەبارەت بە ڕێککەوتن بۆ گۆڕینەوەیان بەتایبەت سەبارەت بە چەکدارە گیراوەکان نەرمیمان نیشان داوە.
ناوبراو وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە دوا بڕیاردەر سەبارەت بە پێشنیارە بەرباسەکان بزوتنەوەی حەماسە وتیشی ڕۆڵی نێوبژیوانەکان هەرتەنیا بەربەستە بە لێک نزیککردنەوەی ڕوانگەکان.