نیسان 18, 2024 12:15 Asia/Tehran

گەنجانی فەلەستینی لە لێواری رۆژاوای چۆمی ئوردون و هێزە خۆڕاگرەکان لە کەرتی غەززە، هەڵمەتێکیان بەدژ داگیرکەرانی زایۆنی ئەنجام دا.

کۆمەڵێک شەڕ وپێکدادان لەنێوان فەلەستینیەکان و داگیرکەرانی زایۆنیست لە ناوچەی "بەنی نەعیم" هەڵکەوتوو لە رۆژهەڵاتی شاری ئەلخەلیل لە لێواری رۆژاوای چۆمی ئوردون ئەنجامی گرت و هێزەکانی گوردانەکانی قودس لقی سەربازیی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین جێگیر لە شاری توباس لە کەناری رۆژاواش ڕایانگەیاند، توانیویانە کەرەستەی جەنگی و چەکئامێری سوپای زایۆنی بکەنە ئامانج. هێزەکانی گوردانەکانی قودس هەروەها ڕایانگەیاند، توانیویانە دەس وپێوەندییە دەسدرێژکارەکان لە زانکۆی قودس هەڵکەوتوو لە شاری توباس، بکەنە ئامانج. بەپێی ئەو ڕاپۆرە، ئەو هەڵمەتەی هێزەکانی گوردانەکانی قودس لەڕێی بۆسەدانانێکی بەربڵاو لەو ناوچەیە بەدژ چەکدارانی زایۆنی ئەنجامی گرتووە.

لەلایەکی دیکەوە، گوردانەکانی قەسام لقی سەربازیی حەماسیش ڕایگەیاند، هەڵمەتێکی سەرکەوتووانەیان بەدژ هێزەکانی رژیمی زایۆنی ئەنجامدا لە کەرتی غەززە. ئەو گوردانانە پێیان داگرت، چەکدارێکی زایۆنی لە بەیت حانون لە باکوری غەززە، لەلایەن قەناسەچیانی فەلەستینی کراوەتە ئامانج. سوپای رژیمی زایۆنیش ڕایگەیاند، یەکێ  لە چەکدارانی سەر بە یەکەی" شلداگ" بریندار بووە. رژیمی زایۆنیستی لە حەوتی ئۆکتۆبری ڕابردوو-وە بە پاڵپشتیی هەمەلایەنەی وڵاتانی رۆژاوایی، کوشت و بڕێکی بەرفراوانی لە کەرتی غەززەو کەناری رۆژاوایی، بەدژ خەڵکی بێ دەرەتان و مەزلومی فەلەستین وەڕێخستووەو بێ دەنگەی کۆمەڵگای جیهانی و دەم و دەزگەکانی مافی مرۆیی لەهەمبەر تاوانکارییەکانی ئیسرائیل، بووەتەمایەی درێژەی کوشت و بڕی ژنان ومنداڵانی فەلەستینی بە مەکینەی جەنگیی ئەو رژیمە نارەوایە. بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی  تەندروستیی فەلەستین، ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای رژیمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە، گەیشتە٣٣هەزار و٨٩٩ کەس و ژماری بریندارانیش ٧٦هەزار و٦٦٤ کەس.

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕاشیگەیاند، سوپای رژیمی زایۆنی لەماوەی٢٤کاتژمێری ڕابردوو، لە شەش جار تاواندا، ٥٦ شارومەندی فەلەستینی شەهیدو ٨٩ کەسیشی بریندار کرد.

سەرپەیڤ