سەت و نەوەد و شەشەمین ڕۆژی ڕەگەزکوژی لە غەززە، پێداگری ڕژێمی ئیسرائیل بۆ پەلاماردانەوەی ڕەفەح
پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە لە حاڵێکدا گەیشتووەتە سەدونەوەدوشەشەمین ڕۆژی خۆی کە سەرچاوەکانی هەواڵی ئەمریکی ئیدیعا دەکەن ئیسرائیل خۆی ئامادە کردووە بو پەلاماری زەوینی بۆسەر رەفەح ، یەک ملوێن ئاوارە ناچار بکات لەو شارە بچنە دەر.
لە سەت و نەوەدوشەشەمین ڕۆژی شەڕی غەززە ڕژێمی ئیسرائیل دەستی ڕانەگەیشتووە بە ئامانجە سەرەکییەکانی خۆی ودە نگی پەلاماری زەوینی بۆسەر ڕەفەحی بەرزکردوەتەوە.
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندوروستی غەززە، ژوماری شەهیدان گەیشتووەتە نیزیکەی سی وچوار هەزار کەس و ژوماری برینداران لە حەفتا و شەش هەزار کەس تێپەڕیوە و هێزی فریاگوزاری خەریکی هێنانەدەری تەرمی شەهیدان لەژێر داروپەردووی بیناکان لە خان یوونسن.
لەم ناوەدا بوردومانی ماڵەئاوەدانەکانیش هەروا درێژەی هەیە و سوپای داگیرکەر پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەی خۆی لەباکوورەوە هەتا باشووری کەرتی غەززە درێژە پێ دەدات.
سەرچاوەکانی هەواڵی فەلەستین ڕایانگەیاندووە کە لە ڕەوتی پەلاماری ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر ئوردوگای نور شەمس لە ڕۆژهەڵاتی تولکەرم لە کەرتی ڕۆژاوایی لاوێکی فەلەستینی بەناوی سەلیم غەنام شەهید بوو.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس داوای لە فەلەستینییەکانی کەرتی ڕۆژاوایی ، بەیتولموقەدەس و ناوچەداگیرکراوەکانی ساڵی 1948ی زایینی کرد لە ئەمڕۆوە و لەکاتی بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی هەتا ڕۆژی دووشەممە بۆ بەرگری کردن لە مەسجدولئەقسا و شکست دانی پیلانگێری دوژمنی زایۆنیستی و شارۆچکەنشینە توندڕەوەکان لەوان جەماعەتی هەیکەل، بەشێوەیەکی بەربڵاو بەشداری بکەن .
هاوکات هەوڵی ئەمریکا واتە ڤیتۆ کردنی پڕۆژەیاسای ئەندامیەتی فەلەستین لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە لایەن ئەمریکاوە بەرەوڕووی ناڕەزایەتی توندی وڵاتە جۆربەجۆرەکان بووەتەوە.