حەماس: ئێستا هیچ بەستێنێک نیە بۆ دانوستان لەگەڵ رژێمی زایۆنیستی
سەرچاوەیەکی باڵای سەربە خۆڕاگریی فەلەستین وێڕای پێداگریی لەسەر پێبەندبوونی حەماس بە داواکارییە بنەرەتییەکانی لەهەر دانوستانێکدا ڕایگەیاند کە لەروانگەی ئەو بزووتنەوە، ئێستا ئیدی هیچ بەستێنێک نیە بۆ دانوستان لەگەڵ رژێمی زایۆنیستی.
بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە دانوستانەکانی هاوپێوەند بە ئاگربەسی غەززە بەهۆی تەگەرەنانەوەی رژێمی داگیرکەر و فریوکارییەکانی ئەمریکا، تووشی بنبەست بووە، ئەمڕۆ سەرچاوەیەکی باڵای سەربە خۆڕاگریی فەلەستین ڕایگەیاند، لە ڕوانگەی حەماسەوە ئێستا هیچ بەستێنێک نیە بۆ دانوستان لەگەڵ رژێمی داگیرکەر.
ئەو سەرچاوەی سەربە حەماس لە دیمانەیەکدا رایگەیاند، حەماس پێبەندە بە داواکارییە سەرەکییەکانی خۆی کە بریتییە لە؛ ئاگربەسی تۆکمە، چوونەدەری هێزە داگیرکەرەکان لە غەززە، گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان و بنیات نانەوەی غەززە.
لەکاتێکدا کە شەڕ و ژینۆساید لە کەرتی غەززە چووەتە نێو حەوتەمین مانگی خۆیەوە، تائێستا هەوڵ و هەنگاوەکان لەپێناو دامەزراندنی ئاگربەس، لەبەر تەگەرە نانەوەکانی رژێمی ئیسرائیل و لایەنگرانی، نەگەیشتوونەتە هیچ ئەنجام وئاکامێک.