نیسان 22, 2024 11:00 Asia/Tehran

سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس وتی: هەڵوێستی ئەمریکا لەپەیوەند لەگەڵ بەرگرتنی لە زیان گەیشتن بە خەڵکی سڤیل لەئاکامی پەلاماردانی ڕەفەح لەلایەن زایۆنیستەکانەوە فێڵبازیە.

سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس وتی وتی: هەڵوێستی ئەمریکا لەپەیوەند پەلاماردانی ڕەفەح لەلایەن زایۆنیستەکانەوە فێڵبازیەو ئێمەش  وریایی دەدەین سەبارەت بە پەلاماردرانی ڕەفەح لەلایەن زایۆنیستەکانەوە.

هەنیە سەبارەت بە پرسی ڕەفەح ڕایگەیاند کە زۆر ڕوونە کە دوژمنی زایۆنیست بەنیازە هەموو شوێنەکانی کەرتی غەزە پێشێل بکاو بەتایبەت هەڵکوتێتە سەر ڕەفەح کە ماوەیەکە قسەی لێدەکا.

سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس سەبارەت بە هەڵوێستی ئەمریکاش بۆ پەلاماردرانی ڕەفەح لەلایەن ئەو ڕژیمەوە و قسەکانیان لەپەیوەند لەگەڵ ئەوەی کە پێویستە پلانڕێژی بکەن بۆ بەرگرتن لە زیان گەیاندن بە کەسانی سڤیل، وتی: ئەوە شتێک نیە جگە لە فێڵبازی، چونکە سەرجەم ئەو خەڵکی سڤیلیەکەی کە لەو کەرتە گیانیان بەخت کرد لەڕاستی دا بەهۆی چەک و مووشەکی ئەمریکاو بە ڕوکەشی سیاسی ئەو وڵاتەوە شەهید کران.

سەرپەیڤ