نیسان 22, 2024 11:50 Asia/Tehran

لە پەلاماری ئاسمانیی بەربڵاوی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر شاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە لانیکەم سێزدە فەلەستینی شەهید بوون.

بە هۆی پەلاماری  فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ماڵێکی مەدەنی لە ئۆردوگای  "الشابوره"، هەڵکەوتوو لە ناوەڕاستی ڕەفەح، فەلەستینییەک هاوڕێ لەگەڵ هاوژین و کچەمنداڵەکەی شەهید بوون. 

لە ڕۆژهەڵاتی ڕەفەحیش ماڵێک لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنییەوە بۆردومان کرا کە ئەو بۆدرومانە بووە هۆی شەهید بوونی دە کەس کە شەشیان منداڵ بوون، هەژمارێکیش لە دانیشتووانی ئەو ماڵە بریندار بوون.

گرووپی فریاگوزار و ڕزگاری غەززەیش ڕایگەیاند؛ تەرمی پەنجا شەهیدیان لە گۆڕێکی بەکۆمەڵ هێناوەتە دەرەوە کە هێزە سەربازییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە نیو کۆبینای پزشکیی "ناسر" لە خان یونس، هەموویانیان پێکەوە ناشتبوو.

وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین ڕایگەیاند کە هەژماری شەهیدان لە دەسپێکی پەلامارەکانی داگیرکەران بۆ سەر کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبرەوە گەیشتۆتە ۳۴۰۹۷  شەهید و ڕیژەی بریندارایش گەیشتۆتە ۷۶۹۸۰ کەس. هێشتایش ژمارێکی زۆر لە فەلەستینییەکان بێ سەر و شوێنن و یان لە ژێر دار و پەردووی ماڵە ڕووخاوەکاندا ماونەتەوە. شایانی باسە زیاتر لە سەدی حەفتا و دووی قو بانیانی شەڕ لە غەززە ژن و منداڵن. 

سەرپەیڤ