نیسان 24, 2024 12:00 Asia/Tehran

چەکدارانی ڕژیمی زایۆنیست سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەم هەڵیان کوتایە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی لێواری ڕۆژئاواو قودس و لەگەڵ گەنجە فەلەستینیەکان تووشێ شەڕ هاتن.

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی زایۆنیست سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەو کەرتەیان بۆردومان کرد، کە لەئاکامی دا حەوت کەس شەهیدو بەدەیان کەسیش بریندار بوون کە دواجار تاکوو ئێستا سێ ئەندامی ئەو بنەماڵەیەک شەهیدو تاقمێکی دیکەش بریندار بوون کە هەڵمەتی هێنانەدەری تەرم و بریندارەکان هەروا بەردەوامە.

هەر ئەو چەکدارە زایۆنیستانە هەڵیشیان کوتایە سەر شارۆچکەی عیناتای باکوری ڕۆژهەڵاتی قودس و ژومارەیەک خەڵکیان دەست بەسەر کرد.

شارۆچکەی کەفەر نیعمەو موغیری ڕاموڵڵاو "یوعبید"ی جنین و عەقرەبای نابلۆس و شاری حلحولی باکوری خەڵیل"یش پەلاماری چەکدارانی بەخۆوە دی و هاوکات هەر ئەو چەکدارە زایۆنیستانە شاڵاویان بردە سەر کەمپی عەسکەری ڕۆژهەڵاتی نابلۆس و لەگەڵ گوردانەکانی سەرایا قودس تووشی شەڕو تێکهەڵچوون هاتن کە تێیدا خەباتگێڕانی فەلەستین ئۆتۆمبێلە جەنگیەکانی ئەو ڕژیمەیان لێک بڵاو کردن. 

سەرپەیڤ