نیسان 24, 2024 11:45 Asia/Tehran

وتەبێژی سەربازیی گوردانەکانی عزەدین قەسام ئەمڕۆ سێشەممە بە بۆنەی تێپەڕنی دووسەد ڕۆژ بە سەر دەسپێبوونی ژینۆساید لە غەززەدا وتی: وەڵامەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئیسراییل، هەموو پلان و چاوەڕوانییەکانی دوژمنی تێکشێواند.

ئەبووعوبەیدە بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئیسراییل پاش دووسەد ڕۆژ، ڕیسوایی و شەرمەزاری نەبێ، شتی دیکەی دەس نەکەوتووە، وتی: دووسەد ڕۆژ تێپەڕیوە و سوپای ئیسراییل ئێستایش هەر لە زەلکاوی غەززەدا چەقیوە و تەنیا خەریکی کوشتن و کاولکردنە. ناوبراو وتیشی: شان و شکۆی ڕژێمی زایۆنی تەنیا لە ماوەی شەست و نۆ خولەکدا ڕووخا.

سەرپەیڤ