سووکایەتی کرانەوە بە مزگەوتی ئەقسا لە لایەن شارۆچکەنشینانی زایۆنییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i426828-سووکایەتی_کرانەوە_بە_مزگەوتی_ئەقسا_لە_لایەن_شارۆچکەنشینانی_زایۆنییەوە
سەدان شارۆچکەنشین دیسان دەستیان دایە سووکایەتی کردن بە مزگەوتی ئەقسا لە شاری قودسی داگیرکراو.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 25, 2024 07:30 Asia/Tehran

سەدان شارۆچکەنشین دیسان دەستیان دایە سووکایەتی کردن بە مزگەوتی ئەقسا لە شاری قودسی داگیرکراو.

ئیدارەی ئەوقافی ئیسلامی لە قودسی داگیرکراو ڕایگەیاند؛ ٥٣٢ شارۆچکەنشین پەلاماری مزگەوتی ئەقسایان داوە.

هەواڵدەریی فەلەستینیی مەعا ڕاپۆرتیدا؛ هێزی سەربازیی ڕژێمی داگیرکەری ئیسراییل لە ڕۆژی چوارشەممەوە مزگەوتی "ئیبراهیمی"ی لە شاری ئەلخەلیل کە لە باشووری کەرتی ڕۆاژوادا هەڵکەوتووە، لە سەر نوێژخوێنانی موسڵمان داخستووە و بەڕووی شارۆچکەنشینانی زایۆنی کردوویەتییەوە.

«معتز ابو سنینه» بەرپرس و بەڕێوەبەری مزگەوتی ئیبراهیمی، داخرانی ئەم شوێنە پیرۆزەی موسڵمانان لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوەی شەرمەزار کرد و بە بنپێکەری ئاشکرای پێگەی مزگەوتی ئیبراهیمی و دەسدرێژییەکی دنەدەرانەی زانی بۆ سەر مافی موسڵمانان سەبارەت بە دەسڕاگەیشتنیان بە شوێنە ئایینییەکانیان.