نیسان 25, 2024 08:00 Asia/Tehran

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی زایۆنیستی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەمیانەی دووسەدو یەکەمین ڕۆژی پەلاماری دڕندەکارانەی بەردەوامی ئەو ڕژیمە بەدژی خەڵکی فەلەستین لە غەزە و لیواری ڕۆژئاوا ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەو کەرەتەیان بۆردومان کرد، کە لەئاکامی دا حەوت کەس شەهیدو بەدەیان کەسیش بریندار بوون.

فڕۆکەی شەڕکەری زایۆنیستەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ماڵی خێزانی بەحابیسەی گەرەکی سەلامیان بۆردومان کرد کە لەئاکامی دا تاکوو ئێستا سێ ئەندامی ئەو بنەماڵە شەهیدو تاقمێکیش بریندار بوون.

ئەو فڕۆکە شەڕکەرانە هاوکات کۆبوونەوەی ژومارەیەک لە خەڵکی کەمپی نوسەیراتی نێوەڕاستی غەزەشیان بۆردومان کرد کە لەئاکامی ئەوەش دا چوار فەلەستینی شەهید بوون.

تۆپخانەکانی ئەو ڕژیمەش دەڤەری زەیتوونی ڕۆژهەڵاتی غەزەیان بۆردومان کردو ژومارەیەک فەلەستینیش لەئاکامی بۆردومانی شەقامی جەلای ئەو کەرتە بریندار بوون.

ناوچەو شارۆچکەکانی قەرارەو زوایدەو تاوێرەکانی ساڵحی"ش هەر بەیانی ئەمڕۆ لەلایەن داگیرکەرانەوە کرانە ئامانج و هاوکات هەڵیشیان کوتایە سەر شارۆچکەی عیناتاو تاقمێک لە خەڵکیان دەست بەسەر کردن.

سەرپەیڤ