نیسان 28, 2024 08:14 Asia/Tehran

ئاژانسی کارو فریاگوزاری بۆ دەربەدەرو پەرتەوازە فەلەستینیەکان "ئانڕوا" ڕایگەیاند کە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو شەپۆلێکی گەرمای نائاسایی کەرتی غەزەی گرتۆتەوە.

گەرمای توندی کەرتی غەزە لەماوەی چەند ڕۆژی رابردوو بۆتە هۆی ئەوەی کە دۆخی دەربەدەرو پەرتەوازە فەلەستینیەکان کە لەنێو خێمەو تاوڵ و چێغ دا دەژین یەگجار شپرزەو دژوار بوە بەجۆرێک  کە لەئاکامی دا تاکوو ئێستا لانیکەم دوو منداڵی فەلەستینی شەهید بوون.

باران و گەرمای لەڕادەبەدەرو نەبوونی خواردنی پێویست و ئاوی خواردنەوە تەشەنەی نەخۆشی درمی و هاتنی ئاوڕۆ بۆنێو خێمەی دەربەدەرو پەرتەوازە فەلەستینیەکان تەنیا بەشێک لەو قەیرانەیە کە تووشی هاووڵاتیانی فەلەستینی لەو کەرتە هاتوە.

ئەوەش لەکاتێک دایە کە بەپێی ڕاپۆرتەکان ژومارەی ئاوارە فەلەستینیەکانی ئەو کەرتە بەتوندی لە پەرەسەندنە.

سەرپەیڤ