نیسان 29, 2024 11:45 Asia/Tehran

ئەندامێکی باڵای بزاڤی حەماس ڕایگەیاند کە ئێمە هیچکات ئەو ڕێککەوتنە قەبول ناکەین کە ڕاگیرانی دەستدرێژی بۆسەر غەزە لەخۆ نەگرێ، دیارە شێلگیرین لە سەر ڕێککەوتن بەڵام هیچکات ملکەچی زەخت و گوشارەکانی ئەمریکا نابین.

سامی ئەبوو زوهری ئەندامی باڵای بزوتنەوەی حەماس وتی وڵامی ڕژیمی داگیرکەر بۆ پێشنیارەکەمان بەئامانجی ئاگربڕ لەلایەن نێوبژیوانەکانمان وەرگرتەوە و خەریکی تاوتوێ کردنین بەڵام هێشتا بۆ بڕیاردان لەسەری زوە.

ئەو ئەندامە باڵایەی حەماس وتی ئێمە هیچکات ئەو ڕێککەوتنە قەبول ناکەین کە ڕاگیرانی دەستدرێژی بۆسەر غەزە لەخۆ نەگرێ، و میسرو قەتەرمان دڵنیا کردونەوە کە ئێمە شێلگیرین لە سەر ڕێککەوتن بەڵام هیچکات ملکەچی زەخت و گوشارەکانی ئەمریکا نابین و ڕاسپارەکانین میسرو قەتەریش لەو پەیوەندیەدا بەئەرکی خۆمان نازانین.

ناوبراو پێداگری کرد کە قسەکردن لەسەر ڕاگوێزرانی سەرۆکانی حەماس لە غەزەوە بۆ قاهیرەش وەک بەشێک لە ڕێککەوتنی ئاگربڕ بێ بنەمایە.

لەم دوایانەدا پڕۆژەیەک لەلایەن میسرەوە بەئامانجی ئاگربڕ لە غەزە هێنراوەتە ئاراوە بەڵام سەرچاوە هەواڵدەریەکان دەڵێن کە کاربەدەستانی زایۆنیست ناکۆکن لەسەر قەبوڵی ئەو گەڵاڵە.

سەرپەیڤ