نیسان 29, 2024 11:00 Asia/Tehran

کۆمیساری گشتیی ئانڕوا لە چاوپێکەوتنێکدا وتی: ڕژێمی زایۆنی خەریکە خۆی ئامادە دەکات بۆ ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی گەورە لە شاری ڕەفەح کە لە باشووری کەرتی غەززە هەڵکەوتووە.

فیلیپ لازارینی کۆمیساری گشتی ئانڕوا وتی: نیگەرانی من لە ئێستادا ئەوەیە کە سوپای ئیسراییل پلانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بەرفراوان لە ڕەفەح دادەڕێژێ، ئاماژەی بەوەش کرد، پەلاماردانەکەی ڕەفەح "لەڕادەبەدەر جێی نیگەرانییە" چونکە هیچ شوێنێکی ئەمن و سەلامەت لە غەززەدا بوونی نییە بۆ ئەوەی خەڵک ببەن بۆ ئەوێ و خەڵکیش زۆر نیگەرانن و نازانن بۆ کوێ بڕۆن”.

کۆمیساری گشتیی ئانڕوا ئاماژەی بەوەدا: "گومانی تێدا نییە ئەگەر هێرشێکی لەو شێوەیە ئەنجام بدرێت، هەزاران کەسی دیکە دەکوژرێن". تێناگەم چۆن ئەم بڕە زۆرەی توڕەیی کۆمەڵگای جیهانی هێشتا نەیتوانیوە کۆتایی بەم کۆمەڵکوژییە بێنێت. من تێناگەم بۆچی هێشتا ئەم توڕەییە گەورەیە نەبووەتە هۆی دامەزرانی ئاگربڕ."  ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: "من باوەڕم وایە ئاگربڕ دەتوانێت ژیانی هەزاران کەس ڕزگار بکات. بەڵام نەبوونی ئاگربڕ بەو مانایەیە کە خەڵکی زیاتر دەکوژرێن". لازارینی لە درێژەی قسەکانی دا پێیداگرت، هەندێک وڵات دەیانەوێت لەبەر هەندێ مەسەلەی سیاسی ئانڕوا هەڵبوەشێننەوە بە مەبەستی لاوازکردنی ئەوهەوڵانەی لە پێناو دروستکردنی وڵاتێکی فەلەستینی دەدرێن. 

سەرپەیڤ