نیسان 29, 2024 11:40 Asia/Tehran

هێزی داگیرکەر بۆ دووسەد و پێنجەمین ڕۆژی لە سەر یەک بە دەیان پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی و کوشتاری خوێناوی دژ بە خەڵکی مەدەنی و ئەنجامدانی جەنایەتی ترسێنەری لە ناوچە پەلاماردراوەکان لە جەنگەی کارەساتێکی مرۆییدا بە هۆی گەمارۆدران و ئاوارە بوونی زیاتر لە سەدی نەوەدی حەشیمەتی غەززە ، بەردەوامە لە جەنایەتی ژینۆساید لە کەرتی غەززەدا.

فڕۆکە جەنگییەکای سوپای ڕژێمی زایۆنمی شەوی رابردوو دەستیان دایە پەلاماردانی دوو شارۆچکەی کەرتی غەززە. میدیاکانی فەلەستین ڕایانگەیاند فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی داگیرکەر لە پەرلەمانی ئاسمانیی شەوانەیان دا شارۆچکەی «الزوایده»یان لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە و  شارۆچکەی«المغراقه»یشیان هەر لەم ناوچەیەدا کوتا. هەڵمەتی سەربازیی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامە و فڕۆکە جەنگییەکانی ئەم ڕژێمە بەردەوام خەریکی بۆردومانی  شار و شارۆچکەکانی کەرتی غەززەن، ئەو پەلامارانەش بۆتە هۆی زیادکردنی ڕۆژانەی هەژماری شەهیدانی فەلەستینی.

سوپای ڕژێمی زایۆنی لە حەوتی ئۆکتۆبری ڕابردووە پەلاماری کاولکەری خۆی بۆسەر کەرتی غەززە دەستپێکردووە و ئەم ناوچەیەی بە تەواوەی گەمارۆ داوە و پێش بە گەیشتنی ئاو، خۆراک، سووتەمەنی و دەرمان بەم ناوچەیە دەگرێ. بە پێی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە، لە دەسپێکی شەڕەوە تا ئیستا  زیاتر لە ٣٤ هەزار فەەلستینی شەهید بوونە و زیاتر لە ٧٧ هەزار کەسی دیکەیش بریندار بوونە. 

سەرپەیڤ