نیسان 30, 2024 11:00 Asia/Tehran

ڕژێمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆیش بەردەوام بوو لە پەلاماردانی ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەززەدا.

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی دەستیان دایە کوتانی باڵاخانەیەکی نزیکی زانکۆی ئیسلامی لە گەڕەکی "مەعن"ی شاری خان یونس کە لە باشووری کەتی غەززە هەڵکەوتووە. فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی هەروەها ماڵێکیشیان لە گەڕەکی زەیتوونی شاری غەززە بۆردومان کرد. ژێدەرە فەلەستینییەکانیش راپۆرتیان داوە کە هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی پەلاماری ئۆردوگای ئەنوسەیراتیان داوە لە ناوەڕاستی کەرتی غەززەدا.

فڕۆکە جەنگییەکانی ئەم ڕژێمە چەن جاریش شەقامێکیان لە ڕۆژهەڵاتی ئۆردوگای جەبالیا بۆردومان کرد کە لە باکووری کەرتی غەززە هەڵکەوتووە.

وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە رایگەیاند کە ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ئیسراییل بۆ سەر کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبری ساڵی رابردووە تا ئێستا گەیشتۆتە ٣٤ هەزارو ٣٠٥ کەس. 

سەرپەیڤ