May 02, 2024 13:00 Asia/Tehran

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی زایۆنیست ڕۆژهەڵاتی گەڕەکی زەیتوون"ی غەزەیان کردە ئامانج و عومەر ئەبولفەول"ی ئەندامی هێزەکانی خۆڕاگری گوردانەکانی تولکەرم لەنێو ئۆتۆمبێلە تایبەتەکانیان دا لە دەروازەی ئەو کەمپە شەهید کرا.

ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیست هاوکات شارۆچکەی کەفەرکەلایان کردە ئامانجی بە تۆپخانە، و فڕۆکەکانی ئەو ڕژیمەش دەورو بەری شاری شەبعایان بۆردومان کردو هاوکات بزوتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ لە وڵامی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیست و بەئاراستەی لایەنگری لە خەڵکی فەلەستین ڕایانگەیاند کە تۆپبارانی بنکەکانی ڕژیمی زایۆنیستیان لەنێو خاکی داگیرکراو بەردەوام کردوەو بینایەکی دەڤەری داگیرکراویی مەتەڵەیان کردە ئامانج کە ڕاستەوخۆ ئامانجەکەی پێکا.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستینیش ڕایگەیاند ژومارەی شەهیدەکانی ئەو کەرتە لە حەوتی مانگی ئۆکتۆبرەوە تاکوو ئێستا گەیشتۆتە سی و چوار هەزارو پێنسەدو شەست و هەشت کەس.

سەرپەیڤ