May 02, 2024 09:10 Asia/Tehran

نوسینگەی هەواڵدەری حکومەتی لە کەرتی غەزە ڕایگەیاند کە هاوکات لەگەڵ دۆخی شپرزەی شەڕو بەردەوامی هەژدە ساڵ گەمارۆی ئەو ناوچە لەلایەن زایۆنیستەکانەوە ڕێژەی هەژاری لەنێو خەڵکی نیشتەجێی ئەو کەرتە سنوری سەدی نەوەدی بەزاندوە.

ڕێژەی بێکاری لە غەزە بەر لە کۆمەڵکوژی و قەڵاچۆی ئەو کەرتە لەلایەن زایۆنیستەکانەوە لە حەوتی مانگی ئۆکتۆبرەوە تاکووئێستا سەدی چلوشەش بوو کە لەدەسپێکی ئەم ساڵ دا لەسایەی پەلاماری ڕژیمی زایۆنیستی گەیشتۆتە سەدی حەفتاو پێنج.

هەربەپێی ئەو ڕاگەیاندراوە، ئەو ڕژیمە پازدە کەرتی ئابوری غەزەشی کردۆتە ئامانج و بەهەزاران کرێکار لەئاکامی دەستدرێژکاریەکەی ئەمدوایانەدا قەڵاچۆ بوون.

نوسینگەی هەواڵدەری حکومەتی کەرتی غەزە ڕژیمی زایۆنیستی و ئەمریکاو کۆمەڵگەی جیهانی بە بەرپرسیاری دۆخی دژوارو نامرۆڤانەی خەڵکی ئەو کەرتە پێناسە کردو داوای لە وڵاتانی جیهان و سەرجەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان کرد کە ئەرکی خۆیان بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژکردنی ئەو خەڵکە بەرێوە بەرن و یارمەتی ڕاستەوخۆش بدەنە چینی کریکاری ئەو ناوچە کە شوغڵ و پێشەکەیان لەکیس چوە.

سەرپەیڤ