May 04, 2024 10:15 Asia/Tehran

باڵوێزی فەلەستین لە بنکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڤییەنا وتی کە ئیتر لە کۆبوونەوەکانی ئەم ڕێکخراوەیە بۆ ئاراستە کردنی ڕێژە و ئامار و ڕووداوەکانی شەڕی ڕژێمی زایۆنی دژ بە کەرتی غەززە بەشداری ناکات، چوونکە هیچ دەسکەوتێکی نییە و ژینۆسایدی دژ بە گەلی فەلەستین هەر بەردەوامە.

صالح عبدالشافی» باڵوێزی فەلەستین لە ڤییەنا وتی؛  ئیتر لە کۆبوونەوەکانی ئەم ڕێکخراوەیە سەبارەت بە غەززە بەشداری ناکەت، لەبەر ئەوەی کە ئەم بەیاننامە دەرکردنە هیچ کاریگەرییەک دانانێتە سەر ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپایی و ئەوان ئێستایش هەر بە پشتیوانی کردن لە ڕژێمی زایۆنی خەرج و بەرجی ژینۆساید لە غەززە دابین دەکەن. ناوبراو وتی: ڕۆژی پێنجشەممە حەوتەمین و دوایین ڕاپۆرتی سەبارەت بە غەززە لە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڤییەنا ئاراستە کرا ، چوونکە هەموو مانگێ هاتن بۆ ئێرە و قسەکردن لەبارەی ژماری قوربانیان بێسوودە، چوونکە چ کەم بێ ، چ زۆر بۆ ئەوان هیچ تەوفیرێکی نییە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئێستا  هەموو جیهان هەواڵەکانی هاوپێوەند بە کەرتی غەززەیان بە ئاسانی پێ دەگات و دەزانن لە غەززە چ باسە، وتی: ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپایی هیچ هەنگاوێک هەڵناگرن بۆ راگرتنی ئەم ژینۆسایدە. ئەوان دەڵێن لەگەڵ خەڵکی مەدەنی هاوخەمی دەردەبڕن، بەڵام لەگەڵ ئەوەش بە ملیاردان دۆلار چەک و کەرەستەی جەنگی دەنێرن بۆ ئیسراییل. ئەوە بەڕاستی بێڕێزی و سووکایەتی کردنە. کەسێک بایەخ بدات بە گیانی خەڵکی مەدەنی، هەرگیز پارە و چەک نانێرێ بۆ ئیسراییل. 

سەرپەیڤ