May 04, 2024 10:55 Asia/Tehran

وەزارەتی تەندرووستیی غەززە هەینی لە دووسەد و دەیەمین ڕۆژی شەڕدا باسی زۆر بوونی هەژماری شەهیدانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئەم کەرتە و گەیشتنی ئەو هەژمارە بە سی و چوار هەزار و شەشسەد و بیست و دوو کەسی کرد.

وەزارەتی تەندرووستیی غەززە ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوودا پەلاماری چەن ناوچەیەکی کەرتی غەززەی دا کە بوونەتە هۆی شەهید بوونی بیست و شەش کەس و بریندار بوونی پەنجا و یەک کەسیش. ئەم وەزارەتخانەیە وتیشی: بە هێنانەئەژماری شەهیدانی تازەمان، ژماری شەهیدانی شەڕەکەی ڕژێمی زایۆنی دژ بە کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبرەوە تا بە ئەمڕۆ گەیشتۆتە سی و چوار هەزار و شەشسەد و بیست و دوو کەس.

وەزارەتی تەندرووستیی غەززە هەروەها ئاماری بریندارانی ئەم جەنایەتانەی بە حەفتا و حەوت هەزار و هەشسەد و شەست و حەوت کەس ڕا گەیاندووە. ئەم وەزارەتخانەیە لە درێژەدا رایگەیاند کە تەرمی ژمارێک لە شەهیدەکان هێشتایش هەر لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکاندا ماونەتەوە و ژمارێک لەو تەرمانەیش لە قەراخ جادەکاندا کەوتوون کە لەبەر پەلامار و بۆدرومانە بێوچانەکانی زایۆنییەکان دەسڕاگەیشتن بەو تەرمانە و گواستنەوەیان، بۆ ناوەندەکانی فریاگوزار گونجاو نییە.

سەرپەیڤ