May 04, 2024 13:30 Asia/Tehran

نوێنەری ڕێکخراوی تەندرووستیی جیهانی لە فەلەستین ڕایگەیاند؛بەدخۆراکی لە غەززە تەواو پەرەی سەندووە.

نوێنەری ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی لە فەلەستین ڕایگەیاند؛ لە چەن مانگ لەمەوبەرەوە بەدخۆراکی لە کەرتی غەززە تەواو پەرەی سەندووە، تا ڕادەیەک کە لە سەدا شازدە پۆینت پێنجی منداڵانی غەززە گیرۆدەی بەدخۆراکی بوونە و  هۆکاری مردنی بیست وپێنج لە سەدی ئەو منداڵانەی لەم حەوت مانگەی شەڕ لە کەرتی غەززەدا گیانیان لەدەست داوە، بەدخۆراکی بووە؛ جەختیشی کرد: لە وەها ڕەوشێکدا دەورگێڕان و چالاکیی ناوەندی فریاگوزاری بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان (ئانڕوا) لە غەززە گەلێک پێویستە و بەبێ ئەم ڕێکخراوەیە ئەنجامدانی چالاکییەکانی ئێمەیش هەر گونجاو نابێ.

لە هەمان حاڵدا ئانڕوایش رایگەیاندووە: لە شەڕی غەززەدا، دە هەزار ژن شەهید بووە و نۆزدە هەزاریشیان بریندار. ڕۆژانە لە غەززە سی و حەوت منداڵ دایکیان لە دەست دەدەن.

نووسینگەی ڕێکخەری کاروباری مرۆڤدۆستانەی نەتەوە یەکگرتووەکانیش ڕایگەیاندووە: پەلاماردرانی ڕەفەح کوشتارێکی تەواوی لێ دەکەوێتەوە و زەبرێکی قورسیش دەدات لە هەڵمەتەکانی فریاگوزاری و یارمەتیدان لە غەززەدا. 

سەرپەیڤ