پێشوازیی حەماس لە هەڵپەسێردرانی پێوەندیی بازرگانیی نێوان تورکیا و ڕژێمی زایۆنی
بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا پێشوازی کرد لە بڕیاری تورکیا سەبارەت بە هەڵپەساردنی پێوەندیی بازرگانیی خۆی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی.
لەم بەیاننامەیەی بزووتنەوەی حەماسدا هاتووە: ئێمە ڕێزدەگرین لە بڕیارەکانی ئەمدواییەی تورکیا سەبارەت بە پشتیوانی کردنی گەلی فەلەستین، لەوان راگرتنی ئاڵ و وێری بازرگانی لەگەڵ ڕژێمی داگیرکەر و ڕاگەیاندنی چوونەڕیزی پشتیوانەکانی ئەو سکاڵەیەی دژ بە ژینۆساید لە لایەن ئەفریقای باشوورەوە داڕێژراوە ، ئێمە بە پێشوازی لەو بڕیارە بوێرانەیە، ئەوە بە ئەنجام و دەسکەوتی هەڵوێستی ڕاستینەی گەلی تورکیا لە پاڵپشتی کردنی خەباتی گەلی فەلەستین و مافی ئازادی و دیاری کردنی چارەنووسیان دەزانین.
لەم بەیاننامەیەدا جەخت کراوە: ئێمە داوا لە هەموو وڵاتان بەتایبەت وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەکەین کە هەموو پێوەندیی خۆیان لەگەڵ ڕژێمی "نازی - زایۆنی" بپچڕن، ئەم ڕژێمە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا تەنیا و تەریک بخەنەوە.
ئەم بەیاننامەیە پاش ئەوەی دەرکرا کە وەزارەتی بازرگانیی تورکیا شەوی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا راگیردرانی پرۆسەی هەناردە و هاوردە بە ئامانجی فەلەستینی داگیرکراو و یان لەوێوە بۆ تورکیای پشتراست کردەوە. بلوومبێرگ پێشتر لە راپۆرتێکدا نووسیبووی: ئانبکارا لە ڕۆژی پێنجشەممەوە ، هەموو هاوردەی لە ئیسراییل و هەناردەی بۆ ئەم ڕژێمەی راگرتووە.