May 04, 2024 10:45 Asia/Tehran

چەکدارانی زایۆنیست هەڵیان کوتایە سەر شاری برقەی ڕۆژئاوای ڕاموڵا لە لێواری ڕۆژئاواو هەواڵدەریەکان ڕایانگەیاند کە شەڕو تێکهەڵچونێکی توند لەنێوان گەنجانی فەلەستینی و داگیرکەران لە شاری عەنبتای ڕۆژهەڵاتی تولکەرم ڕوی داوە.

هەواڵدەریە فەلەستینیەکان ڕایانگەیاند کە سەری گەنجێکی فەلەستینی پێکراوەو بە توندی بریندار کراوە.

هاوکات هەر ئەو چەکدارە زایۆنیستانە پەلاماری شارۆچکەی یەتمای باشوری نابلۆسیان داوەو ئۆتۆمبێلە زایۆنیستیەکان تەقەیان لە باشوری گەڕەکی زەیتوونی غەزە کردوەو تەکیەنگێوە داگیرکەرەکان تەقەیان لە خەڵکی شاری دەیرغسون"ی باکوری تولکەرم کردوە.

لەلایەکی دیکەوە بنکەی دیلە فەلەستینیەکان ڕایگەیاند کە بەهۆی ئەشکەنجەو نەبوونی ئامێرو دەرمان و هەڵوێستی بە برسی ڕاگرتنی ئەو دیلانە لەلایەن داگیرکەرانەوە کە لەدوای حەوتی مانگی ئۆکتۆبر ڕەچاو کراوە ‌ەژدە فەلەستینی نێو گرتوخانەکانی ئەو ڕژیمە شەهید بوون.

سەرپەیڤ