May 05, 2024 11:00 Asia/Tehran

تاوانکارییەکانی رژێمی زایۆنیستی لە دووسەد ویازدەهەمین رۆژی شەڕی ئەو رژێمە بەدژ کەرتی غەززە هەروا بەردەوامەو بەهۆیەوە، ژمارێکی دیکە لە فەلەستینیان شەهید و بریندار بوون. هاوکات سەرچاوە هەواڵییەکان باسی پەلاماری تازەی زایۆنییەکانیان کردووە بۆەسەر ناوچەی تولکەرم.

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، رژێمی داگیرکەری زایۆنی لە٢٤کاتژمێری ڕابردوو، سێ تاوان و کوشت و بڕی دژ بە بنەماڵە فەلەستینیەکانی دانیشتووی ئەو ناوچەیە ئەنجام داوە کەبەهۆیەوە، سی و دوو کەس شەهیدو٤١ کەسیش بریندار بوون.

ژماری قوربانیانی ژینۆسایدی زایۆنییەکان لە کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبرەوە تائێستا گەیشتووەتە٣٤هەزار و٦٥٤ کەس.

هاوکات سوپای رژێمی زایۆنیستی لەکاتژمێرەکانی ڕابردوودا، پەلاماری قورسی بۆسەر شارۆچکەی "دەیرئەلغوسون" لە تولکەرم هەڵکەوتوو لە باکوری لێواری رۆژاوای چۆمی ئوردون دەس پێ کردووە.

لە٢١١یەمین رۆژی ژینۆسایدی زایۆنییەکان لە غەززە، سەرۆکانی شەڕخوازی رژێمی تەلاویڤ جەخت دەکەەنوە لەسەر هێرش کردنەسەر رەفەح.

رۆژنامەی زایۆنیستیی مەعاریۆ نووسی: هەموو دەسکەوتەکانی ئیسرائیل لە شەڕی غەززە، بەفیڕۆ چووە.

"بێن کاسپیت"ی شرۆڤەکاری بەناوبانگی زایۆنیش لە یادداشتێکدا لەو رۆژنامەدا نووسی؛ ناوەندەکانی بڕیاردان لە ئیسرائیل پەکیان کەوتووەو ناتوانن هیچ چەشنە بڕیارێک بدەن و تەنانەت لە لاوازتریش شاری فەلەستینیش نابێ چاوەڕوانی گەیشتن بە سەرکەوتنێکی لێبڕاوانە بین.

بەبڕوای شارەزایان؛ پاش هێرشی مووشەکی و درۆنی بەرفراوانی ئێران لە سێزدەی ئاڤریلی ڕابردوو بۆسەر رژێمی زایۆنی، هەیبەت و شان و شکۆی درۆیینی ئەو رژێمە لێک هەڵوەشاوەو لەو کاتەوە شایەتی پێکهاتنی شاڵاوێکی تازەی ناڕەزایەتییە جیهانییەکانین بەرامبەر تاوانکارییەکانی ئەو رژیمە لە ناوچە جیاجیاکانی جیهاندا کە بزووتنەوەی خوێندکارانی لایەنگری فەلەستین لە سەرتاسەری جیهان بەشێکە لەو ناڕەزایەتی دەربڕینانە.

سەرپەیڤ