May 05, 2024 09:06 Asia/Tehran

یەکێک لە ڕێبەرانی حەماس شەوی رابردوو ڕایگەیاند: ئێمە لێبڕشتانە بەدواداچوونی مەسەلەی دانوستانی ئاگربڕ دەکەین و هەوڵ بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک دەدەین کە کۆتایی بە ئێش و ئازارەکانی گەلی فەلەستین بێنێ.

«حسام بەدران» وتیشی: نەتانیاهوو و ئەندامانی کابینەی تووندڕەوی بە بیانووی بێبنەما بەربەست دەنێنەوە لە سەر ڕێگای دانوستان و ڕێککەوتن بۆ دامەزرانی ئاگربڕ. بەدران ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە پلان و بەرنامەکانی نەتانیاهوو بۆ خودی خۆی و داهاتووی سیاسییەتی و لەدووی گەیشتن بە تەبایی و ڕێککەوتن نییە. ناوبراو وتی: ئەوەی لەم خولەی دانوستانەکانی قاهیرەدا ئاراستەی ئێمە کرا، باشتر لە پێشنیارەکانی پێشوو بوو. ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حەماس وتیشی کە ئێمە لە ڕێگای نێوەندگرەوە و نە بەشێوەی راستەوخۆ لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا لە پێوەندیداین.

ئەلجەزیرەیش بە گێڕانەوە لە یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە ئەم بزووتنەوەیە بە هیچ لەونێ ناچێتە ژێر باری ڕێککەوتنێک کە ڕاشکاوانە ڕاگیردرانی شەڕی دژ بە غەززە دەستەبەر نەکات. حەماس هەروەها ڕایگەیاندووە کە خۆی بە ئەرکمەند دەزانێ بەرامبەر بە گیانبەخت کردن و فیداکاری و لەخۆبردووییەکانی گەلی فەلەستین و بە هیچ لەونێ لە  داخوازە  یاساییەکانی خەڵکی فەلەستین پاشگەز نابێتەوە. 

سەرپەیڤ