May 07, 2024 09:00 Asia/Tehran

شەڕ و تاوانکارییەکانی رژێمی زایۆنیستی دژ بە خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستین لە کەرتی غەززە، چۆتەنێو ٢١٣یەمین رۆژی خۆیەوەو سوپای رژێمی ئیسرائیل فەرمانی داوە، فەلەستینیەکان خێرا رۆژهەڵاتی رەفەح جێ بێڵن.

سوپای رژیمی داگیرکەری ئیسرائیل داوای لە دانیشتووانی رۆژهەڵاتی ناوچەی رەفەح کردووە، خێرا ناوچەکە چۆڵ بکەن و بچنە ناوچەی "ئەلمواسی" لە نزیک میسر.

سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو وشدارییدانەی رژێمی داگیرکەر بەمانای ئامادەبوونی بۆ هێرشی بەرفراوان بۆسەر ڕەفەح لێک دەدەنەوە کە لە ئێستادا، زیاتر لە یەک ملوێن ئاوارەی فەلەستینی تێدا جێگیرکراوە.

هاوکات سەرچاوەیەکی ئاگادار لە خۆڕاگریی فەلەستین وتی: هەرچەشنە هێرشێکی ویشکانیی رژێمی زایۆنی بۆسەر شاری رەفەح لە باشوری کەرتی غەززە لەوانەیە، راگیرانی دانوستانەکان بۆ گەیشتن بەئاگربەسی لێ بکەوێتەوە.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، تاقمە خۆراگرەکانی فەلەستین ئەمڕۆ ڕایانگەیاند، هەڵمەتێکی هاوبەشیان بەدژ هێزە زایۆنییەکان ئەنجام داوە.

گوردانەکانی ئەلموجاهیدین ڕایگەیاند، لە هەڵمەتێکی هاوبەش لەگەڵ گوردانەکانی شەهید "ئەبوو عەلی مستەفا"، بنکەی سەرکردایەتی دوژمنی زایۆنیمان لە میحوەری"نتساریم" بە ژمارێک رۆکێت کردە ئامانج.

سەرپەیڤ