ئانڕۆوا لەبارەی پەتا درمییەکان لە غەززە، هاوکات لەگەڵ دەسپێبوونی وەرزی گەرما وشداریی دا
ناوەندی فریاگوزاریی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان(ئانرۆوا) لەبارەی بڵاوبوونەوەی پەتا درمییەکان لە کەرتی غەززە وشداریی دا.
ناوەندی فریاگوزاری و دۆزینەوەی هەلی کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان(ئانرۆوا) وێڕای ئاماژە بە کەڵەکەبوونی زبڵ و خاشاک لە کەرتی غەززە، لەبارەی بڵاوبوونەوەی پەتا درمییەکان و ڕوودانی ئێپیدمی لەو ناوچەیە هاوکات لەگەڵ دەسپێبوونی وەرزی گەرما، وشداریی دا.
ئانرۆوا وێڕای پێداگریی لەسەر چوونەسەری پلەی گەرما هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی هاوین، ڕایگەیاند کە زبڵ و خاشاک لە سەرتاسەری کەرتی غەززە کەڵەکە بووەو مێروو و جڕوجانەوەر و مشکەکان و هەروەها پەتا درمییەکان و نەخۆشییەکان ڕوو لەزیادبوونە.
بەقسەی ئەو ناوەندە، نەبوونی سیستەمی پاکپارێزیی شیاو، بارودۆخ شپرزەتر دەکا. ئاستی وشداریی دان لەبارەی بڵاوبوونەوەی پەتا و نەخۆشییەکان لە شاری غەززە پاش کەڵەکە بوونی بڕێکی زۆری زبڵ و خاشاک و ئاوەڕۆ لە شەقامەکانی ئەو شارە، زیاتر بووە. هەروەها تەرمە بەجێماوەکانی ژێر دارووپەردووی بۆردومانی دڕندانەی رژیمی زایۆنیش ، دەبێتەهۆی ئەوەی وشدارییدانی هەرچی زیاتر.