May 08, 2024 11:00 Asia/Tehran

ئەندامێکی باڵای بزوتنەوەی حەماس شەوی ڕابردوو لە گوتارێکداو لەدوای دژایەتی نەتانیاهۆ لەگەڵ ڕێککەوتنی ئاگربڕ ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنیست خۆ دەبوێرێ لە دەستخستنی ڕێککەوتن و هەربۆیەش پێویستە ئەمریکا واز بهێنێ لە لایەنگری لەو داگیرکەرانە.

ئوسامە حەمدان"ی ئەندامی باڵای بزوتنەوەی حەماس وێڕای سپاس لە هەوڵی نێوبژیوانەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن ڕایگەیاند کە دوژمن سەرەڕای لەنێوبردنی سەرجەم لایەنەکانی ژیانی مرۆیی لە غەزە و بە بەشداری و لایەنگری ئەمریکا هێشتاش هیچ کام لە ئامانجەکانی خۆی وەدەست نەهێناوەو پیلانەکانی لەبەر خۆڕاگری گەلەکەمان پووچەل بونەوەو ئەو ڕێککەوتنەش دەربڕی کۆدەنگیەکی نیشتمانیە بۆ سەرجەم ڕێکخراوگەلی خۆڕاگر و ڕاگەیاندنی ڕاستگۆیانەی داواکاری و مافی ڕەوای گەلەکەمانە.

حەمدان هاوکات ڕایگەیاند کە ڕەزامەندی حەماس لەسەر ئەو ڕێککەوتنە سەڕەرای خۆبواردنی زایۆنیستەکان لەو کارە حکومەتی ئەمریکا ئەرکدار دەکا بە وازهێنان لە لایەنگری لەو ڕژیمەو ڕەزامەندیەکەی حەماسیش نەتانیاهۆی تووشی شکستی سیاسی و ستراتیژیک کردوە.

ناوبراو پێداگری کرد کە پەلاماردانی ڕەفەح لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیشەوە لەبەر پەرەدان بە قەیرانی مرۆیی لە کەرتی غەزەیە، بەڵام هەرچی بێ ئەو بازگەیە دواجار هەر لە لایەن خەڵکی فەلەستینەوە بەڕێوە دەبردرێ.

سەرپەیڤ