May 08, 2024 09:15 Asia/Tehran

ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس و جەهادی ئیسلامیی فەلەستین، دیسان پێیانداگرت لە سەر شەرت و مەرجەکانی خۆڕاگریی فەلەستین لە دانوستانەکانی ئاگربڕ لە کەرتی غەززە.

سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی فەلەستین (حەماس) لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی وتیشی: خۆڕاگری هەرگیز لە دانوستانەکانی ئاگربڕدا لە هەڵوێست و داخوازە سەرەکییەکانی خۆی پاشکەشە ناکات. 

ئیسماعیل هەنییە لەم پێوەندییە تەلەفوونییەدا، بە نەخالەی وت کە خۆڕاگری هەرگیز لە داخوازەکانی واتە پاشەکشەی هەمەلایەنەی دوژمن، گۆڕینەوەی دەستبەسەرکراوی زایۆنی بە دیلی فەلەستینی، بنیاتنانەوەی کەرتی غەززە و کۆتایی هاتنی گەمارۆی ئەم کەرتە پاشگەز نابێتەوە.

هەردو سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس و سکرتێری گشتیی جەهادی ئیسلامی، یەکگرتوویی لە بەرەکانی شەڕ و یەکپارچەیی لە هەڵوێستی گرووپەکانی خۆڕاگرییان کە پێیان ناوەتە شەڕێکی مێژوویی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ژینۆسایدەی دوژمن لە غەززە وەڕێیخستووە، پەسندایەوە . 

سەرپەیڤ