May 09, 2024 10:45 Asia/Tehran

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومیی فەلەستین ڕایگەیاند: سێیەم گۆڕی بەکۆمەڵ لە نەخۆشخانەی شیفا دۆزراوەتەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند: ستافی پزیشکی، سێیەم گۆڕی بەکۆمەڵی لە نەخۆشخانەی شیفا دۆزیەوە.

بەپێی ڕاپۆری ئەلمەیادین، ئەو دامەزراوە پێی داگرت؛ ستافی پزیشکیی تا بەو ساتەوەختە تەرمی چل و نۆ شەهیدی لە سێیەمین گۆڕی بەکۆمەڵ لە نەخۆشخانەی شیفا دۆزیوەتەوەو هەڵمەتی بەدواداگەڕان هەروا بەردەوامە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، ژماری گۆڕە بەکۆمەڵە دۆزراوەکان لە حەوشی نەخۆشخانەکانی غەززە، گەیشتووەتە حەوت گۆڕ.

دەزگەی بەرگریی شارستانیی کەرتی غەززە بەرلەوە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ژماری تەرمە دۆزراوەکانی گۆڕێکی بەکۆمەڵ کە پاش چوونەدەری هێزەکانی سوپای رژێمی زایۆنی لە نەخۆشخانەی "ناسر" هەڵکەوتوو لە شاری خان یونس لە باشوری کەرتی غەززە، دۆزرابۆوە، بۆ دووسەد و هەشتاو سێ تەرم زیادی کردووە.

سەرپەیڤ