May 09, 2024 12:00 Asia/Tehran

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی چەند هەواڵێک لەبارەی سپێردرانی بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی رەفەح بە کۆمپانیایەکی ئەمریکی، تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا، نەیارەتی لێبڕاوانەی خۆیان لەگەڵ وەها کردەیەکی شیمانەیی ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەی تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستین لەوبارەوە هاتووە: هیچ مۆدێلێک لە مۆدێلەکانی سەرپەرشتی بەسەر دەروازەی رەفەح لەلایەن هیچ لایەنێکەوە قەبووڵ ناکەین و ئەوە، وەک داگیرکەریی لەبەرچاو دەگرین. تاقمە خۆڕاگرەکان جەختیان کرد: بەرەوڕووی هەرچەشنە گەڵاڵەیەک دەبینەوە کە بیەوێ سەرپەرشتی بەسەر دەروازەی رەفەحمان بەسەردابسەپێنێ.

لە درێژەی ئەو بەیاننامەدا جەخت کراوە؛ تەنیا بەڕێوەبەرایەتی دۆخی ناوخۆی کاروبارەکان، لەئەستۆی فەلەستینیەکانە کە لەڕێی میکانیزمێکی دیاریکراوی نێوان فەلەستینیەکان، ڕێککەوتنی لەسەر دەکرێ.

تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستین لە درێژەی بەیاننامەکەیاندا، داوایان لە کۆمکاری عەرەب و هەموو وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و بەتایبەت میسر کرد، سەنگی ناوچەیی ونێونەتەوەیی خۆیان دەکاربگرن و نەیارەتی بکەن لەگەڵ هەر گەڵاڵە و بەرنامەیەک کە سەروەریی فەلەستین و میسر لە دەروازەی رەفەح دەبەزینێ.

لەو بەریاننامەدا هەروەها داوا لە هەموو لایەنەکان کراوە، هەرچەشنە هاوکاریی لەگەڵ وەها بەرنامەگەلێک ڕەت بکەنەوە. ئەو بەیاننامە، دوای ئەوە دەرکرا کە چەند ژێدەرێکی هەواڵیی پاش داگیرکرانی بەشی فەلەستینیی دەروازەی رەفەح لەلایەن سوپای رژێمی زایۆنیستی، هەواڵی ئەگەری سپێردرانی بەڕیوەبەرایەتی و چاودێریی بەسەر ئەو دەروازە سنورییە بە کۆمپانیایەکی ئەمریکیان بڵاو کردەوە.

سەرپەیڤ