پێوەندی تەلەفۆنی نێوان هەنییە و میقاتی سەبارەت بە دانوستانەکانی ئاگربڕ
سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە ڕێگەی تەلەفونەوە لەگەڵ ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس، سەبارەت بە دوایین پێشهاتە سیاسی و مەیدانییەکان، بەتایبەت دانوستانەکانی ئاگربڕ و پەلاماری زەمینی بۆ سەر ڕەفەح وتووێژی کرد.
لەم وتووێژەدا ئیسماعیل هەنییە وێڕای پێزانینی هەڵوێستەکانی لوبنان لەبارەی پشتیوانیکردنی گەلی فەلەستین و خۆڕاگربوون و خەباتەکانی، جەختی کرد لەسەر ئەوەی کە لوبنان بەرەی پێشەوەی بەرگری لە گەلی فەلەستینە و لەم شەڕەیشدا شەهیدی زۆری پێشکەش کردووە.
ناوبراو بە ئاماژه ی بەوەی کە ڕاگرتنی شەڕی دژ به غەززه کاریگەرییەکی بەرچاوی دەبێت له سەر ڕاگرتنی شەڕ لە بەرەی لوبنان و بەرەکانی دیکەی پشتیوانی غەززه.
له لایەکی دیکەوه سەرۆک وەزیرانی لوبنان بە بەرز نرخاندنی هەڵوێستی حەماس سەبارەت به ڕازیبوون به پلانه پێشنیارکراوه کەی ناوبژیوانان بۆ ئاگربڕ، پێیداگرت لەسەر هەڵوێستی بتەوی وڵاتەکەی لە بواری پشتیوانیکردنی گەل و پرسی فەلەستین. نەجیب میقاتی ستایشی خۆڕاگربوونی گەلی فەلەستین و پێداگری لە سەر مافی گەڕانەوەیان بۆ سەر خاکەکەیانیشی کرد و بەدواداچوونی دۆخی ناوەندی فریاگوزاریی ئانڕوای کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە، بە گرینگ و پێویست زانی.