پێشوازی حەماس لە پەسەندی ئەندامەتی بەتەواوی فەلەستین لە کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان
بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس پێشوازی کرد لە دەنگدانی مسۆگەری کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ئەندامەتی بەتەواوی فەلەستین لەو ڕێکخراوەداو داوای کرد کە ئەنجوومەنی ئاسایش"یش بە بڕیارەکەی پێشوتری خۆی دا بچێتەوە.
حەماس داوای لە سەرجەم وڵاتانی جیهان کرد کە لایەنگریەکی زۆرتر بکەن لە گەلی فەلەستین بەئامانجی گەیشتنی بە مافی ئازادی و دیاریکردنی مافی چارەنوسی خۆی و هاواکات داواشی لە ئەنجوومەنی ئاساێش کرد کە بەرپرسایەتیەکانی خۆی بەرێوە بەرێ و ڕازی بێ بە ئەندامەتی بەتەواوی فەلەستین لەو ڕێکخراوەداو هەنگاوێکی شێلگیریش هەڵبگرێ بەئاراستەی ڕاگرتنی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیست و پێشێلی ڕاشکاوی سەرجەم یاساو ڕێوشوێنە نێودەوڵەتیەکان.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرمان لە بنکەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە بەرنووسی بڕیارنامەی کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان سەبارەت بە ئەندامەتی بەتەواوی فەلەستین لەو ڕێکخراوەدا بە سەدو چلو سێ دەنگی ئەرێنی و نۆ دەنگی دژبەرو بیست و پێنج دەنگی بێ لایەن پەسەند کرا.