وشداری پزشکانی بێسنوور لەحاند دۆخی نالەباری مرۆیی لە ڕەفەح
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i427311-وشداری_پزشکانی_بێسنوور_لەحاند_دۆخی_نالەباری_مرۆیی_لە_ڕەفەح
ڕێکخراوی پزشکانی بێسنوور باروودۆخی شاری ڕەفەح هەڵکەوتوو لە باشووری غەززەی بە نالەبار ڕاگەیاند.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
May 14, 2024 08:20 Asia/Tehran

ڕێکخراوی پزشکانی بێسنوور باروودۆخی شاری ڕەفەح هەڵکەوتوو لە باشووری غەززەی بە نالەبار ڕاگەیاند.

ڕێکخراوی پزشکانی بێسنوور ڕۆژی دووشەممە بە نیگەرانی دەربڕین بەرامبەر بە نالەباربوونی دۆخی تەندرووستیی شاری ڕەفەح، وشداری دا سەرچاوە و پاشەکەوتی گرینگی ئەم شارە ڕووی لە کۆتایی ناوە.

ڕێکخراوی پزشکانی بێسنوور ڕاشکاوانە ڕایگەیاند؛ کەرەستەی پزشکی ڕوو لە کۆتایی ناوە و کەم بوونی سووتەمەنیش چالاکی ژنراتۆرەکان و تۆڕەکانی بڵاکەرەوەی ئاوی پاکی خواردنەوەی تووشی کێشە کردووە.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی "الهلال" لە ڕۆژای شاری ڕەفەحیش رایگەیاندووە کە بەشە جۆراوجۆرەکانی ئەم نەخۆشخانەیە لەبەر کاول بوون لە دەرەوەی باڵاخانەکە چارەسەری برینداران دەکات.

کابینەی جەنگی ڕژێمی زایۆنی  ڕۆژی دووشەممە (6ی مانگی مەی) کابینەی جەنگی ڕژێمی زایۆنی بڕیاریدا پەلاماری شاری ڕەفەح بدات کە دەکەوێتە باشووری کەرتی غەززە، سەرەڕای دژایەتی نێودەوڵەتی سوپای ئەم ڕژێمە ڕۆژی سێشەممە هێرشی کردە سەر ئەم شارە.

لە دەسپێکی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە (حەوتی ئۆکتۆبر)_ تا ئێستا ٣٥ هەزار و سەد فەلەستینی شەهید و ٧٨ هەزار و ٨٢٧ـیش بریندار بوونە.