May 14, 2024 13:02 Asia/Tehran

بەرپرسێکی حەماس وێڕای پێداگریی لەسەر ئامادەیی خۆڕاگریی بۆ درێژەپێدان بە شەڕی دژ بە دوژمنی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە خەڵک و خۆڕاگریی فەلەستین، کارتی گوشاری زۆریان لەدەست دایەو ناوچە، تەنیا بە بوژانەوەو مسۆگەربوونی تەواوی مافەکانی خەڵکی فەلەستین، سەقامگیر دەبێ.

"زاهیر جەببارین" سەرۆکی حەماس لە لێواری رۆژاوا و لە ئەندامانی لێژنەی وتووێژکەری ئەو بزووتنەوە رایگەیاند، حەماس هەروا کارتی گوشاری کاریگەری لەدەست دایەو دەتوانێ شەڕی مەیدانیی دژ بە دوژمن درێژە پێ بدات.

ئەو ئەندامە پلەبەرزەی حەماس وتی: دانوستانەکان لەسەر بنەمایەک دەسپێبووە کە لەکۆتاییدا بگەینە ڕێککەوتن و لە چەند قۆناخدا جێبەجێکرانی مومکین بێت بەڵام دوژمنی ئیسرائیلی هەر لە سەرەتاوە نیازی خۆی ئاشکرا کردو سەلماندی کە نایەوێ شەڕ بوەستێنێ.

زاهیر جەببارین لەبارەی هەڵوێستی ئەمریکا سەبارەت بە شەڕی غەززەش وتی: ئەمریکا هەوڵیەتی پێش بگرێ بە ناوچەیی کرانی شەڕی غەززەو روانگەی ئەمریکی هاوتەریب نیە لەگەڵ هۆگرییەکانی بێنیامین نەتانیاهو سەرۆک وەزیرانی رژیمی داگیرکەر کە لەهەوڵی درێژەپێدانی شەڕە بەئامانجی مانەوەی لەسەر دەسەڵات.

ناوبراو وتیشی: خۆڕاگریی هەروا توانای بەڕێوەبەرایەتی کردنی ئەو شەڕەی هەیە.

سەرپەیڤ