گێڕانەوەی شۆکێنەری پزیشکی عوممانی لەبارەی ئەو شتانەی منداڵانی غەززە لە برسان دەیخۆن
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i427320-گێڕانەوەی_شۆکێنەری_پزیشکی_عوممانی_لەبارەی_ئەو_شتانەی_منداڵانی_غەززە_لە_برسان_دەیخۆن
پزیشکێکی عوممانی کە خۆبەخشانە لە غەززە خەریکی چالاکی و راژەکاریی گەیاندنە، گێڕانەوەیەکی شۆکێنەری گێڕایەوە لەبارەی ئەو شتانەی منداڵانی فەلەستینی لە کەرتی غەززە لەبەر برسێتی زۆر و کەمیی خواردەمەنی دەیخۆن.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
May 14, 2024 10:45 Asia/Tehran

پزیشکێکی عوممانی کە خۆبەخشانە لە غەززە خەریکی چالاکی و راژەکاریی گەیاندنە، گێڕانەوەیەکی شۆکێنەری گێڕایەوە لەبارەی ئەو شتانەی منداڵانی فەلەستینی لە کەرتی غەززە لەبەر برسێتی زۆر و کەمیی خواردەمەنی دەیخۆن.

دوکتور"خالید ئەلشموسی" پزیشکی عوممانی کە خۆبەخشانە لە غەززە، چارەسەریی فەلەستینیە بریندار و نەخۆشەکان دەکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئیکس" بە بڵاوکردنەوەی گرتەڤیدیۆیەک، نووسی: "منداڵانی غەززە لەبەر برسێتی زۆر، پارەی ئاسن و وردەبەرد دەخۆن.. یەکێ لەوان، پارچە کانزایەکی قووت داوە کە لە قورگیدا گیری کردووە.

ئەلشموسی لە درێژەدا نووسی؛ منداڵان لە کەرتی غەززە لەبەر برسێتی زۆر، کەمبوونی خۆراک و خەمساردیی وڵاتانی دەورووبەر، باتری قوت دەدەن وەک ئەوەی نوقڵان بخۆن... ئەو باترییەی منداڵە غەززەییەکە قووتی دابوو  بومان هێنایەدەر."