کارگروپێکی سەربەخۆ: خەڵکی غەزە بە چەکی ئەمریکی قەڵاچۆ دەکرێن
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i427325-کارگروپێکی_سەربەخۆ_خەڵکی_غەزە_بە_چەکی_ئەمریکی_قەڵاچۆ_دەکرێن
کارگروپێکی سەربەخۆ پێکهاتوو لە کاربەدەستانی پێشوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاو پسپۆڕانی بواری نێودەوڵەتی ڕایانگەیاند کە خەڵکی غەزە بە چەکی ئەمریکی قەڵاچۆ دەکرێن.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
May 14, 2024 11:47 Asia/Tehran

کارگروپێکی سەربەخۆ پێکهاتوو لە کاربەدەستانی پێشوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاو پسپۆڕانی بواری نێودەوڵەتی ڕایانگەیاند کە خەڵکی غەزە بە چەکی ئەمریکی قەڵاچۆ دەکرێن.

ئەو کارگروپە سەربەخۆیە لەدژکردەو بە وتەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە گۆیا ناکرێ کەڵکوەرگرتنی ڕژیمی زایۆنیستی لە چەکی ئەمریکی لەنێو شەرەکەی غەزە پشتراست بکاتەوە پێداگری کرد کە حکومەتی ئەو وڵاتە پێویستە ئەو ڕاستیە قەبووڵ بکا کە ئەوەی لە یارمەتی جەنگی کارەساتبار بۆ کەڵکوەرگرتنی زایۆنیستەکان لە شەڕەکەی غەزەو لەوەش زۆرتر تووشی هاتوە کێشێکی سیاسی نیە بەڵکوو کێشەیەکی یاساییە.

ئەو کارگروپە سەربەخۆیە پێداگری کردوە کە ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی حکومەتەکەی بایدێن سەبارەت بە بەکارنەهێنانی چەکی ئەمریکی لەسەڕەکەی گەزە لەڕاستی دا داننەنانە بە ئەو یاساو کارانەی کە یاسا نێودەوڵەتیەکان پێشێل دەکەن.

حکومەتی ئەمریکا بە بەڕێکردنی چەک بۆ زایۆنیستەکان لەڕاستیدا دەبێتە هۆی دڕندەکاری نێو شەڕو ڕەنگە لەبەر ئەو کارەی سکاڵای بەدژ تۆمار بکرێ.