May 14, 2024 12:17 Asia/Tehran

کاربەدەستێکی باڵای بزوتنەوەی حەماس وێڕای ئاماژە بەوەی کە خەڵک و خۆڕاگری فەلەستین هیچکات پاشەکشە ناکەن لە داخوازیە سەرەکیەکانی نێو وتووێژەکان وتی: وەفادار دەمێنینەوە بە مافەکانمان.

حیسام بەدران"ی بەربرسی نوسینگەی پەیوەندیە نیشتمانیەکانی بزوتنەوەی حەماس لە گوتارێک پێداگری کرد لەسەرهەڵوێستی هاودەنگی خەڵکی فەلەستین لەبواری سیاسی و وتووێژو ڕاشیگەیاند کە ئەو وتووێژانەی کە شاندی وتووویژکاری حەماس لە وتووێژەکان سەبارەت بە ئاگربڕ هێناویەتە ئاراوە لەلایەن سەرجەم لایەنە فەلەستینیەکانەوە ڕێککەوتنی لەسەر کراوە.

حیسام بەدران لە کۆبونەوەکەی دیمشق دا ڕایگەیاند خۆڕاگری و خەڵکی فەلەستین هێچ پاشیکشەیەک ناکەن لە داخوازیە بنەڕەتیەکانی خۆیان لەنێو وتوویژەکان و دەبێ ئەنجامی هەرکام لەو وتووێژانە ئاگربڕی تەواو هەمەلایەنەو چوونەدەری بەتەواوی هێزەداگیرکەرەکان لە غەزەو گەڕانەوەی دەربەدەرو ئاوارەکان بۆسەر ماڵ و چاڵی خۆیان بەبێ هێچ مەرج و بەربەستێک و دەسپێکی پرۆسەیەکی فریاگوزاری بەردەوام و بنیاتنانەوەی سەرلەنوێێ غەزە بێ.

بەجۆرێک کە پێویستی خەڵکەکەمان لەو کەرتە دابین بکاو دواتر ڕێکبکەوین لەسەر بابەتێکی جدی و بەشیرەف لەسەر گۆڕینەوەی دیل و گیراوەکان تاکوو کۆتایی بێ بە ئازاری بەدەیان ساڵەی دیلە فەلەستینیەکانی نێو گرتوخانەکانی دوژمنی داگیرکەر. 

سەرپەیڤ