بەردەوامیی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە و کەرتی ڕۆژاوا
بە تێپەڕینی دووسەدو بیست و یەک ڕۆژ لە دەسپێبوونی شەڕی دژ بە غەززە، هێزی داگیرکەر ئێستایش هەر بەردەوامە لەسەر بۆدرومانەکانی.
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند: ئاماری شەهیدانی کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبری ڕابردووە گەیشتۆتە سی و پێنج هەزار و سەد و حەفتا و سێ کەس و حەفتا و نۆ هەزار و شەست و یەک هەزار کەسیش تا ئیستا بریندار بوونە.
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند: ڕژێمی داگیرکەر لە ماوەی بیستوچوار کاتژمێری رابردوودا هەشت قەڵاچۆ و جەنایەتی دژ بە بنەماڵە فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە ئەنجام داوە کە بە هۆی ئەو پەلامارانەوە هەشتا و دوو فەلەستینی شەهید بوون کە زۆربەیان ژن و منداڵن و دووسەد و سی و چوار کەسیش بریندار بوونە.
لە پەلاماری ڕژێمی داگیرکەر بۆ سەر ماڵی بنەماڵەی "کەراجە" لە ناوەراستی غەززە، چەن کەس شەهید بوون و دەیان کەس بێ سەر و شوێن. گوردانەکانی عزەدین قەسامیش باسی پەلاماری هێزی سەربازیی ڕژێمی ژینۆسایدکاری ئیسراییل لە بەرەی شاری ڕەفەح، هەڵکەوتوو لە باشووری کەرتی غەززە، و تیاچوونی کەرەستە جەنگییەکان و ئۆتۆمبیلە زرێییەکانیان و کوژران و بریندار بوونی ژمارێک ئەفسەر و سەربازی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیی کرد.