ئەبوو عوبەیدە: تەنیا دەسکەوتی دوژمن کاولکاریە
وتەبێژی سەربازی گوردانەکانی شەهید عیزەدین قەسام لەمیانەی گوتارێک لە دوسەدو بیست و پێنجەمین ڕۆژی شەڕ لەگەڵ ڕژیمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە تەنیا دەسکەوتی دوژمن لەم ماوەدا کاولکردنی کەرتی غەزە بوە.
ئەبوو عوبەیدە وتی: ئەرتەشی دوژمن دڕندەکاریەکانی غەزە وەک دەسکەوتی جەنگی دەزانێ و تۆقاندن و دڕندەکاری و کاولکاری سیستماتیک ستراتیژیەکی نەگۆڕە کە لەلایەن دوژمنەوە لەو کەرتە بەڕێوە دەچی.
ناوبراو وتی: دوژمنی داگیرکەر سەرلێشێواوانە بڕیاری دا هەڵکوتێتە سەر ڕەفەح و ناوچەی زەیتون و جیبالیا و پێی وابوو کارێکی ئاسانە، بەڵام وادیارە کەوتۆتە نێو دۆزەخێکی نوێ تووشی بەرگری سەرسەختانە بۆتەوە و لەماوەی دە ڕۆژی رابردوو لە هێڵە جۆربەجۆرەکان سەد دەزگای جۆرەها لە زرێپۆشی ئەو دوژمنەمان لێک بڵاو کردوە.
ئەبوو عوبەیدە پێداگری کرد کە سەرەڕای گەمارۆ بۆ نەگەیشتنی خواردەمەنی و شەڕی برسی کردن و سەرەڕای کاولکاری و قەڵاچۆ، جەماوەر پاڵپشتی خۆڕاگریەو لە هەموو ناوچەکان لەبەرامبەر دوژمن دا ڕاوەستاون.