درێژەی تاوانکاریی رژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە
بەهۆی پەلاماری ئاسمانیی سوپای رژێمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە، زیاتر لە دە فەلەستینی شەهیدو ژمارێکی دیکەش بریندار بوون.
لە ئەنجامی پەلاماری ئاسمانیی سوپای رژێمی زایۆنی بۆسەر شوێنی حەوانەوەی ئاوارەکان لە شارۆچکەی "ئەلزەوایدە" لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە، دە کەس لەوان، چەند منداڵ و کۆرپەڵە شەهید بوون.
لە هێرشێکی دیکەی ئەو رژێمە بۆسەر ناوچەی "سەحابە" لە شاری غەززەش، چەند فەلەستینی شەهیدو بریندار بوون.
لە لێواری رۆژاوای چۆمی ئوردونیش، هێزی سوپای داگیرکەر، هێرشی کردەسەر ئوردوگای جێنین کە بەهۆیەوە، کارەبای نیوەی ئەو ئوردوگایە بڕا.
هاوکات، گوردانەکانی قەسام لقی سەربازیی حەماس ڕایگەیاند؛ خەباتکارانی خۆڕاگری لە جێنین و ئوردوگاکەی بەرەوڕووی چەکدارانی زایۆنی بوونەوەو ئەوانیان بەئامانج گرت.
گوردانەکانی قەسام، گرتەڤیدیۆ و وێنەی بەئامانج گیرانی چەکدارێکی زایۆنی بە تەقەی قەناسەچی خۆڕاگری و هەروەها هەڵمەتی بەهاوەن بۆسەر ناوەندەکانی جێگیربوونی هێزە داگیرکەرەکان لە میحوەری "نێتساریم" لە باشوری شاری غەززەی بلاو کردەوە.