May 23, 2024 08:10 Asia/Tehran

هەواڵدەریی "سەما"ی فەلەستین، ڕایگەیاند: دە کەس لەو شەهیدانە لە بۆردومانی بەنزینخانە لە گەڕەکی "زەیتون" لەشاری غەززە، شەهیدبوون. هەروەها لە ئەنجامی ئەو پەلامارەدا بیست کەسی دیکەش بریندار بوون.

چوار کەسی سیڤیلیش لە ئاکامی پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر شوێنی نیشتەجێکرانی ئاوارەکان لە ئوردوگای جەبالیا لە باکوری کەرتی غەززە شەهیدبوون.

هەشت کەسی دیکەش لە بۆردومانی ماڵێک لە پشت قوتابخانەی "ئەلعروبە" لەباکوری ئورودگای نوسەیرات هەڵکەوتوو لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە شەهید بوون.

ئەو تاوانکارییە، پێش تازەترین ڕاپۆری وەزارەتی تەندروستی غەززەیە سەبارەت بە ژماری شەهیدان و بریندارانی پەلامارەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆسەر غەززە.

وەزارەتی تەندروستیی غەززە دوێنێ چوارشەممە، ڕایگەیاند، ژماری شەهیدانی دەسدرێژکارییەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە، بۆ سی و پێنج هەزاار و ٧٠٩ کەس زیادی کردووە.

ئەو وەزارەتخانەیە لەوبارەوە ڕایگەیاند، رژێمی زایۆنیستی لەماوەی ٢٤کاتژمێری رابردوودا، شەش تاوانی تازەی لە ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە ئەنجام دا کە شەهیدبوونی٦٢کەس و برینداربوونی١٣٨کەسی لێکەوتەوە.

سەرپەیڤ