May 25, 2024 07:03 Asia/Tehran

تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستین لە بەرە جۆربەجۆرەکانی شەڕی دژ بە رژێمی زایۆنیستی، سێ تانکی مێرکاوا چواری سوپای رژێمی زایۆنییان لە دەورووبەری "عیمارەتی حبوب" و شەقامی قوتابخانەی کچان لە ئوردوگای جەبالیا لە باکوری غەززە بە رۆکێتی دژەزرێی یاسینی١٠٥ کردە ئامانج.

گوردانەکانی قەسام، هێزو کەرەستە جەنگییەکانی داگیرکەرانی ئیسرائیلی لە دەورووبەری دەروازەی "سەلاحەدین" لە باشوری شاری ڕەفەح بە هاوەن تێکشکاند و لە هەڵمەتێکی دیکەدا زالکی تونێلێکی لە "بەیت حانون" هەڵکەوتوو لە باکوری کەرتی غەززە پاش ئامادەبوونی تاقمێک لە هێزی ویشکانیی ئیسرائیلی تەقاندەوە کە بەهۆیەوە، ژمارێک کوژران و بریندار بوون. ئەوان هەروەها هێزە داگیرکەرەکانیان لە دەورووبەری دەروازەی سەلاحەدین لە باشوری رەفەح بە تێگرتنی هاوەن بەئامانج گرت. خەباتکارانی گوردانەکانی قەسام لە هەڵمەتێکی دیکەدا سێ تانکی مێرکاوای چواری سوپای رژێمی زایۆنیان لە باکوری کەرتی غەززە بە ڕۆکێتی دژەزرێی یاسینی١٠٥پێکا.

"سەرایا ئەلقودس" لقی سەربازیی جەهادی ئیسلامیی فەلەستینیش، هێزە داگیرکەرەکانی لە میحوەری "نەتساریم" لە باشوری غەززە بەهاوەن پێکا. هەروەها هێز و چەکئامێر و کەرەستە جەنگییەکانی سوپای رژێمی زایۆنی لە دەورووبەری دەروازەی سەلاحەدین لە رەفەحیشی بە هاوەنی٦٠ میلیمەتری کردە ئامانج.

هێزەکانی شەهید "عومەر ئەلقاسم"، ڕایانگەیاند: بۆمبێکی بەهێزیان لە تەنیشت تانکێکی ئیسرائیلی لە ناوەڕاستی گەڕەکی "ئەلجنینە" لە شاری رەفەح تەقاندۆتەوە. ئەو هێزانە هەروەها هێزەکانی سوپای رژێمی داگیرکەریان لە دەورووبەری دەروازەی سەلاحەدین لە شاری رەفەح بە هاوەن پێکاوە.

سەرپەیڤ